Lyrics

بمدەرێ ماچێ، لەو لێوە جوانە ماچێکی گەرمی زۆر ئاشقانە پێم مەڵێ نا، نا تو ئەو چاوانە ماچی دڵداری، دەوای دڵانە سوێندم خواردووە، سوێند بەو یەزدانە تا ماچت نەکەم، نەڕۆم لێرانە ڕووت وەرمەگێڕە، نا تخوا گیانە ماچ و مووچ هیوای خۆشەویستانە هاتووم بۆ ماچێ بێنە دەی، کوانێ؟ لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ ئەو لێوە بێنە، پێم بڵێ هانێ یەکەمجار ماچێ، جا لێولێوانێ (هاتووم بۆ ماچێ) (بێنە دەی، کوانێ؟) (لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ) (ئەو لێوە بێنە، پێم بڵێ هانێ) (یەکەمجار ماچێ، جا لێولێوانێ) ماچێکم دەوێ، ماچی دڵداری ماچێک لە لێوی خونچەی بەهاری هەر دەبێ بێنی، ماچێک بە دیاری لای من بمێنێ، کچێ بۆ یادگاری ماچێکی لێوت گشت دونیا دێنێ هەرچی خەم هەیە لە دڵ دەردێنێ حەسرەت خەریکە من دەسووتێنێ بێنە ماچی کەم، هەر هەموو شوێنێ هاتووم بۆ ماچێ بێنە دەی، کوانێ؟ لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ ئەو لێوە بێنە، پێم بڵێ هانێ یەکمجار ماچێک، جا لێولێوانێ (هاتووم بۆ ماچێ) (بێنە دەی، کوانێ؟) (لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ) (ئەو لێوە بێنە، پێم بڵێ هانێ) (یەکمجار ماچێک، جا لێولێوانێ) (هاتووم بۆ ماچێ) (بێنە دەی کوانێ؟) (لەسەر پەیمان و وەعدەکەی ژوانێ) ئەو لێوە بێنە، پێم بڵێ هانێ یەکمجار ماچێک، جا لێولێوانێ
Writer(s): Zakaria Abdulla Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out