Lyrics

بەیانیت باش هەستە پەردەکەت لابدە با تیشک ماچت کات کەمێ دڵی خۆم داوە بە هەتاو خۆم ناتگەمێ بەیانیت باش بڕۆ بەردەم ئاوێنە هەستە بڕۆ چەند بەختەوەرە ئەو شوشەیەی کە بۆتە ئاوێنەی تۆ کە بۆتە ئاوێنەی تۆ پەنجەکانمت بۆ ئەنێرم بۆ خۆت بیانکە بە شانە بۆ خۆت بیانکە بە شانە قژی تۆ بۆ هێندە جوانە؟ دڵی خۆمت بۆ ئەنێرم لەبری من پێی بڕوانە با بزانی دونیا بە تۆوە چەند جوانە دونیا بە تۆوە کە جوانە ئەبێ ئەمشەو تا بەیانی کوچە بە کوچەی سلێمانی شەقام شەقام، دیوار دیوار لە گۆیژە تا دەروازەی شار با پڕیش بێ لە پاسەوان هەمووی ئەکەم با شیعری جوان مەگەر بۆیەکەم بڕژێنن عەترەکەی دڵم بشکێنن دەنا تا هەڵەستی لە خەو بۆ تۆم پەمەیی کردووە تاریکی شەو بپرسە لە هەواری شار بپرسە لە هەواری شار لە پارکی نالی و سەرچنار یان لەو پیرە درەختانەی کە ناوی تۆم لێ هەڵکۆڵین، بە یادگار شیعرەکانم ئێستا لەوێ باخەوانن شایەدی شێتی شەوانم هەر ئەوانن شیعرەکانم ئێستا لەوێ باخەوانن شایەتی شێتی شەوانم هەر ئەوانن
Writer(s): Naomi Roeder Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out