Lyrics

پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت ،گەر بكەی هێشتا كەمە نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە گیان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لە ناسینم ئەكەی ئەم كەلامەت دڵتەزینە ئەوپەڕی دەرد و غەمە گەر ئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە وا مەفەرموو چاوەكانم كەس نییە ئاگای نەبێ قابزی ڕۆحی پەپوولە نووری لەرزانی شەمە
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out