Lyrics

ئایایایای بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاو کاڵان دێ بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاو کاڵان دێ له گەوره ماڵان دێ دەی دەی دەی دەی با بێ به کراس چیتی وار بێ نەشمیل گوڵی نەسرینه چووزەرەی یاسەمینه نەشمیل گوڵی نەسرینه چووزەرەی یاسەمینه دەمی به پێکەنینه دەمی به پێکەنینه له پردی سوور بەو لاوه پا و پووزی هەڵداوه پا و پووز دەڵێی زێڕه پاوانەی تێ کراوه پاوانەی تێ کراوه بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاو کاڵان دێ بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاو کاڵان دێ له گەوره ماڵان دێ دەی دەی دەی دەی با بێ به کراس چیتی وار بێ نەشمیل گوڵی نەسرینه چووزەرەی یاسەمینه نەشمیل گوڵی نەسرینه چووزەرەی یاسەمینه دەمی به پێکەنینه خونچیلە و خوێنشیرینە ئایایایای نه کەسم مردن نە دەردەدارم نه کەسم مردن نە دەردەدارم باڵای تۆم دیوە وا بێ قەرارم باڵای تۆم دیوە وا بێ قەرارم یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە ئایایایای دەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە دەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە چاو دەگێڕم دیار نیە لەیلم هەڵبەت کۆنی کردووە مەیلم چاو دەگێڕم دیار نیە لەیلم هەڵبەت کۆنی کردووە مەیلم ئاشقی ئەستێرەی سیوەیلم کراس زەردێم لێ تۆراوە ئاشقی ئەستێرەی سیوەیلم کراس زەردێم لێ ئاڵاوە کراس زەردێ وەی کراس زەردێ ئاخ کراس زەردێم لێ تۆراوە کراس زەردێ وەی کراس زەردێ ئاخ کراس زەردێم لێ تۆراوە کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بۆم بەرنە باغی میراوا کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بۆم بەرنە باغی میراوا ئۆی ئەی دڵ لەم دنیا چاکەی چیت دەوێ ئەی دڵ ئەی دڵ لەم دنیا چاکەی چیت دەوێ ئاسوودەگی ئاسوودەگی قەت بە تۆ ناکەوێ داوای دەرمان کەی دەردت دەردت زۆرەکا ئێشی دەردی تۆ ئاوا ئاوا ناسرەوێ ئایای دەڕوا دەڕوا بەنێو دێدا کەوشی سابڵاخی لە پێدا دەڕوا دەڕوا بە نێو دێدا کەوشی سابڵاغی لە پێدا دایکت بمرێ تۆی بە کێ دا کراس زەردێم لێ تۆراوە دایکت بمرێ تۆی بە کێ دا کراس زەردێم لێ ئاڵاوە کراس زەردێ وەی کراس زەردێ ئاخ کراس زەردێم لێ تۆراوە کراس زەردێ وەی کراس زەردێ ئاخ کراس زەردێم لێ تۆراوەو کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بۆم بەرنە باغی میراوا کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بۆم بەرنە باغی میراوا
Writer(s): Traditional Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out