Lyrics

دایە گیان شتێک بڵێ کە تامەزرۆی لایلایەتم من کە بێ تۆ دایە گیان لەو دونیایە بێتاقەتم تینوی ماچی دەستەکانتم فیدای تاڵێک مووی سەرت دایە من عاشقی تۆم لە کوێی بێمە دەور و بەرت هەر باشییەک دێتە ڕێم گشتی دوعاکانی تۆیە هاودەمی تەنهایی من کە ئەژیم بە بۆنەی تۆیە هیچ کات من گەورە نابم باوەشی تۆ جێگەی منە نەبیت لام شاهی دڵم دونیا لەمن سەرە و بنە دایە گیانم ناوم دڵم من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ لە خۆی ئەگرێت دایە منم دایە منم ئەو کەسەی بۆ جارێکیش لە ناز کێشان بێزار نەبوو نازانم بۆ لە ناکاو لە پێش چاوەکانم ون بوو چەند سادە تێپەڕی لێم موحیبەت و دونیای جوانیت دایە کوێراییم دابێ بۆ باوەش و میهرەبانیت ئەو کەسەی بۆ جارێکیش لە ناز کێشان بێزار نەبوو نازانم بۆ لە ناکاو لە پێش چاوەکانم ون بوو چەند سادە تێپەڕی لێم موحیبەت و دونیای جوانیت دایە کوێراییم دابێ بۆ باوەش و میهرەبانیت دایە گیانم ناوم دڵم من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ لە خۆی ئەگرێت دایە منم دایە منم دایە گیانم ناوم دڵم من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ لە خۆی ئەگرێت دایە منم دایە منم
Writer(s): Arsh Osman Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out