Lyrics

ئیمشەو دڵ لە سینەدا بۆ وا مات و زەبونە ئیمشەو دڵ لە سینەدا بۆ وا مات و زەبونە مەگەر هەر خوا بزانێ چیم لە دڵ و دەرونە بەندە تۆی هەبێ شادە بێ لوتفی نەبونە لام وایە تەنها تۆ هەی لەسەر رووی ئەم گەردوونە من چیبکەم کە دڵەی شێتم ئیشتای لە یاخی بوونە ئیشتای لە یاخی بوونە لێم ناڕوانی بەخەندە بۆ نەماوە سەلیقەت لێم ناڕوانی بەخەندە بۆ نەماوە سەلیقەت لە دەست ئەم ژینە تاڵە شێت دەبی بە حەقیقەت ژیان چەند بێقیمەتە لێی بڕوانە بە دیقەت هەموو ژینت هەر خەم بوو خۆش نەبوو یەک دەقیقەت شەرتە هەتا بمێنم لا نادەم لە تەریقەت بۆ بە تەنیا مایەوە کوان ئەو هەمو رەفیقەت هەمووت لێ بۆتە دوژمن دەوروبەر و مەنتیقەت ئەوڕۆ زەمانە وایە بە هیچ کەس نەبێ سیقەت بە هیچ کەس نەبێ سیقەت دووبارە ماڵی دڵم خەم و خەفەت دایپۆشی دووبارە ماڵی دڵم خەم و خەفەت دایپۆشی لەدەست ئەم ژینە تاڵە تووشت دێ سەد نەخۆشی ژیان ئەوەندەی خۆشە کاتێ مەست و بێ هۆشی حەز دەکەم هەموو عومرم بەرمە سەر بە سەرخۆشی دەمبینی ڕەنگم زەردە وا دایگرتم خامۆشی کامە لە دۆستەکانت زۆری بۆ بە پەرۆشی ڕۆژێک دادێ جێت دێڵێ زوخاوت پێ دەنۆشی باکم بە دوژمن نیە دۆستی خۆم دەمفرۆشی دۆستی خۆم دەمفرۆشی رودەکەیتە هەرشوێنێک شەڕ و فیتنە و ئاشوبە رودەکەیتە هەرشوێنێک شەڕ و فیتنە و ئاشوبە حەزدەکم ئەمشەو بمرم قاسیدی مەرگم زەەبە نە عومرم وەک هی نوحە نە سەبرم سەک ئەیوبە بەخوا لە چاوەڕوانی حاڵم وەکو یەعقوبە بەوەی نیە پیر بوومە زۆرم هەیە تەجروبە ئەوڕۆ زەمانە وایە پارە و جوانی مەرغوبە ئەو کەسەی کە هەبوبێ لە ناو خەڵکی مەحبوبە زەمانە بۆ وای لێ هات زۆر زۆرم پێ تەعجوبە حیزی و پارە و لەگانی گەر سێک بوونە مەتروبە هەرکاتێ بە تەنیا بم هاوڕێم پێکی مەشروبە حەز دەکەم ئەمشەو بمرم قاسیدی مەرگم زووبە قاسیدی مەرگم زووبە چەند چاوەڕیی یارم بووم بۆ لام ناگەڕایەوە چەند چاوەڕیی یارم بووم بۆ لام ناگەڕایەوە هەتا کەی ئەو دووریە ئەو دووریە نەبڕایەوە وا دڵم بوو بە مۆمێک بە گڕی خەم تاوایەوە دەفتەری یادگاریەکان پەڕپەڕیم هەڵدایەوە دووبارە هەزار زامم لە دڵ دا کولایەوە خاک بەسەر (ئامانج یاخی) دیسان تەنیا مایەوە ئەوەی جاران وەک غولام لە دەورم دەخولایەوە هەمووی رۆشت جێی هێشتم هەموم لێ کشایەوە کوێربم ئەستێرەی بەختم لەو ژیانەی کوژایەوە هەزار دەرگای فەسادیم بە روودا کرایەوە خۆزگە ساڵانی پێشووم بۆ لا دەسوڕایەوە یارم دەگەڕایەوە لەگەڵم دەدوایەوە بەڵام چیبکەم خەیاڵە چاک دەزانم نایەوە خۆش بە حاڵی ئەو کەسەی مردوو سەری نایەوە هەر کەس لە ژیان خۆش نەژیا وەختی مرد حەسایەوە ە لە قەبری تەنگو تاریک بۆخۆی پاڵی دایەوە بۆخۆی پاڵی دایەوە دوێنێ کە ڕووی تۆم بینی وامزانی دڵم وەستا دوێنێ کە ڕووی تۆم بینی وامزانی دڵم وەستا هەر کە چاوم پێت کەوت ئاگر لە گیانم هەستا لام سەیرە هێشتان دەژیم دەبوا مردبام ئێستا هەزارەهای وەک ئێمە مرد و لە گۆریان پەستا بە بەرچاوی هەمووکەس تەلقینی دان ماموستا خزم و کەس و کاریان چەندیان شیوەن دا بەستا زەمانە چەند زاڵم بوو لەبەر هیچیان نەوەستا لەبەر هیچیان نەوەستا ئەمشەو بۆ نابڕێتەوە گریانی نا مورادیم ئەمشەو بۆ نابڕێتەوە گریانی نا مورادیم چیبکەم هیچکەس تێ ناگا لە هاواری بێ دادیم با یارم نەم دوێنێ من هەمیشە لە یادیم لە عیشق و لە دڵداری میرات گری فەرهادیم پیری کردم زەمانە بە هیوای خۆشی و شادیم نازانم بۆ وام لێهات بۆ وا غەرقی فەسادیم موریدی خانەقای بووم ئێستا سەرخۆشی نادیم لە زیندانی تەنهای هەر بە هیوای ئازادیم ئەمشەو هێندە خەمبارم خەمباریم بێ ڕادەیە ئەمشەو هێندە خەمبارم خەمباریم بێ ڕادەیە چیبکەم لە دڵەی شێتم هەر ئیشتهای لە بادەیە دڵتەنگ نیم لەوەی جێگام سەر شەقام و جادەیە خەمبارم چونکە دونیا پڕی حەرام زادەیە کێ وەک من پەرێشانە بۆ مردن ئامادەیە کێ وەک من لە ژیانی دڵ تەنگ و ئیبادەیە بەوحاڵەوەش نامرم مردنم بێ وادەیە خۆش بەحاڵی ئەوکەسی ژیان لە لای سادەیە زۆری دیش وەک من رقی لەو ژیانە فەسادەیە لەو ژیانە فەسادەیە
Writer(s): Amanj Yaxi Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out