Similar Songs
Credits
PERFORMING ARTISTS
Zakaria Abdulla
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Zakaria Abdulla
Songwriter
Cebar Hebîb
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Zakaria Music Production
Producer
Lyrics
ئەگەر تۆ وەفاداری
ئەگەر بەڕاستی یاری
پەیمانی ڕاستیم بدێ
یا مەرگی بەیەکجاری
لە دو دڵیت وازبێنە
جارێ وەفات بنوێنە
دڵ هەواری بۆت هێنا
نەهاتی بەهاواری
ئاخ ، ئاخ
داوێ لەزوڵفت نادەم باشارێ
عاشقی تۆمە ، نەتپرسی جارێ
ئاخ ناتوانم بێ تۆ گیانە ناتوانم
بێ مەیلی تۆیە ئازاری گیانم
ناتوانم بێ تۆ گیانە ناتوانم
بێ مەیلی تۆیە ئازاری گیانم
با بەس بێ ئەم ژیانە
ژیانی مەرگ و ژانە
خۆشەویستیت سوتانە ،
سوتاوم بە ئازاری
ئەی نازانێ باوانم ئاگر بەربو لەگیانم
ڕێت نەدا بە کاروانم رۆژێك بە میوانداری
ئەی نازانێ باوانم ئاگر بەربو لەگیانم
ڕێت نەدا بە کاروانم رۆژێك بە میوانداری
ئاخ
داوێ لەزوڵفت نادەم باشارێ
عاشقی تۆمە ، نەتپرسی جارێ
ئاخ ناتوانم بێ تۆ گیانە ناتوانم
بێ مەیلی تۆیە ئازاری گیانم
Lyrics powered by www.musixmatch.com